جه‌خت هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان كرایه‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له شاری هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و به‌رپرسانی باڵای هێزی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كوردستان، رێوره‌سمی ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌یی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی و مه‌شقی كوردستان ناسراو به كه‌ی تی سی سی به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وێرای سوپاسكردنی كۆلۆنێل ئه‌ندریاس شتاینهاوس فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له ماوه‌ی كاركردنیدا و به‌رزنرخاندنی رۆڵیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له‌بواری مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
دواتر پیرۆزبایی له كۆلۆنێل ئه‌نجیلۆ ئیكهتی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و وه‌رگرتنی پۆستی فه‌رمانده‌یی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی و مه‌شقی كوردستان.
له وتاره‌كه‌یدا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌یدا كه‌تا ئێستا هه‌ره‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش به‌ته‌واوی كۆتاییان نه‌هاتووه، بۆیه پێویسته هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌بێت.
وه‌ك چۆن له رابردوودا به‌یه‌كه‌وه توانیان كاری گه‌وره و ئه‌ركی قورس جێبه‌جێ بكه‌ن، ئێستاش ده‌توانن به یه‌كگرتوویی هه‌ره‌شه‌كانی تیرۆریستان له‌ناو به‌رین. جه‌ختیشی كرده‌وه له ئاینده‌شدا به هه‌مانشێوه ناوچه‌كه پێویسته به تۆكمه كردنی هه‌ماهه‌نگی له‌م شێوه‌یه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئاسایشی خه‌ڵك و سنووره‌كان پارێزراو بن و مه‌ترسی نه‌مێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.