وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر پارتى كرێكارانى كوردستان، له قه‌ندیل.
مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: وڵاتەكەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە چیای قەندیل .
ئەمرۆ چوارشەممە ئۆغڵۆ لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی خەبەر تورك رایگەیاند: ئێمە لەپەیوەندیداین لەگەڵ ئێران ، چونكە پەكەكە هەڕەشەن بۆ ئەوانیش و قەندیل نزیكە لەسنوری ئێرانیشەوە و هاوكاریەكانمان لەگەڵ تاران بەهێزتردەكەین.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، به پێویستیشى زانى په‌كه‌كه له قه‌ندیل نه‌مێنێت و گوتى: زۆر پێویسته قه‌ندیل پاك بكرێته‌وه، كه بوونه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى توركیا.
چاوشئۆغڵۆ، ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌نقه‌ره چه‌ندینجار داواى له به‌غدا كردووه، كۆتایى به په‌كه‌كه له باكوورى عێراق بهێنێت، چونكه بوونه‌ته هۆى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى راسته‌قینه بۆ هه‌ردوو وڵات.
جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له راوه‌دووناینان له سووریا و عێراق و جگه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریان هیچ بژارده‌یه‌كى دیكه‌ى له‌به‌رده‌م نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.