Erbil 35°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:31

خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى بۆ کاندیدانى خوێندنى باڵا ده‌کرێته‌وه‌

ڕێکخراوى ئیمدیستى ئه‌مه‌ریكی خوله‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە، 13\6\2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە، کە لە میانی کۆبوونەوەیەکی د.ئامانج سەعید، ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەگەڵ کریستۆڤەر لیدلۆ، سەرپەرشتیارى ڕێکخراوى ئیمیدیست لە کوردستان، باس لە کردنەوەی خولى پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزى لە پارێزگاکانى کوردستان کرا.

لە کۆبونەوەکەدا، ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسى لە دیدگاى وەزارەت کرد بۆ گرنگیدان بەزمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى کوردستان، بۆ ئەوەش ڕایگەیاند، کە وەزارەت ئەخوازێ خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى بۆ خوازیارانى زمان بکاتەوە، بەتایبەت کاندیدەکانى خوێندنى باڵا، بۆ ئەوە مەبەستەش گوتى: دەمانەوێ سود لە ئەزموونى سەرکەوتویى ڕێکخراوى ئیمدیست وەربگرین.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا، گفتوگۆ دەربارەى هەنگاوەکانى کردنەوەى ئەو خولانە لە پارێزگاکانى هەولێر، هەڵەبجە، سلێمانى ودهۆک کرا، هاوکات باس ئامادەکارییەکانى ڕێکخراوى ئیمدیست کرا بۆ کردنەوەى سەنتەرى تاقیکردنەوەى (TOEFL iBT) لە زانکۆ حکوومییەکان.

لە ئێستادا، لە دیوانى وەزارەت، بەهاریکارى ڕێکخراوى ئیمدیست خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى بۆ فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەت کراوەتەوە.

ڕێکخراوى ئیمدیست لە ساڵى 1951 دامەزراوە و، ئۆفیسى سەرەکیان لە (واشنتن)ى پایتەختى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکایە و، خاوەن ئەزمونى نزیکەى 70 ساڵە کارکردنیان لە بوارى خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى هەیە، لەئێستا لقیان لە دەیان وڵات هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.