دورگه‌ی (سینتینل) ئه‌و دورگه‌یه كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بوونی هه‌یه، به‌ڵام له هه‌موو شتێكى جیهان دووره .
دانیشتوانی ئه‌م دورگه‌یه ده‌رفه‌ت به هیچ كه‌سێك ناده‌ن سه‌ردانی ئه‌م دورگه‌یه بكه‌ن به راده‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه كه‌س بۆی نییه پێ بنێته نزیك كهنارهكهش هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات و پێ بخاته ناو ئاوه‌كه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر.
دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌موو په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ جیهان و شارستانی نوێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه ، نایانه‌وێت تێكه‌ڵی هیچ لایه‌نێك و شوێنێك بن یاسای زۆر به هێزو ترسناكیان به‌رامبه‌ر بێگانه هه‌یه.
له پێشتریش دانیشتوانی ئه‌م دورگه‌یه كه ده‌كه‌وێته ئۆقیانوسی هندی له كه‌نداوی پۆرتوگال مه‌ترسیدار بوون بۆ بێگانه‌كان چونكه راسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سانه‌یان كوشتووه كه هاتوونه‌ته ناو دورگه‌كه‌یان، ته‌مه‌نی دورگهكهش زیاتر له 60.000 ساڵ ده‌بێت ، به شی زۆری به دراستان داپۆشراوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵ بوون به جیهان و شارستانییه‌ت ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
دانیشتوانی دورگه‌ی (سینتینل) زۆر به‌یان ، بێ جلوبه‌رگن له‌سه‌ر خواردنی ده‌ریایی ده‌ژین هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵسوو كه‌وته‌ی دانیشتوانی دوورگه‌كه،حوكومه‌تی هندستان بریارداوه ئه‌م دوورگه‌یه بكرێته ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو، كه‌س بۆی نییه بچێته ئه‌و دورگه‌یه.
سه‌رچاوه/ سه‌یده‌تی نیت
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.