Erbil 34°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 13:31

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جەلال حەمە عەلی دەکات

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاکە جەلال حەمەعەلی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی
کوردستان TV
100%

بەڕێزان کاک زمناکۆ حەمەعەلی و کاک ڕۆژ جەلال حەمەعەلی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەرەوەر و تێکۆشەر و ناسراوی شاری سلێمانی و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی کاکە جەلال حەمەعەلی - مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاکە جەلال حەمەعەلی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

  انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.