ئاراس وه‌لی ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، بەهۆی لاوازیی پێگەی جەماوەرییەوە ، حزبه‌كه‌ى شاسوار عەبدولواحید لە کۆمپانیا دەچێت ، ناوبراو وتیشى ناکرێ هەر کەسێک کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی هەبوو، حزبێکیش دابمەزرێنێت.
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، قەوارەکەی شاسوار عەبدولواحید لە ماوەی چوار مانگدا دروست بووە و پێگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جەماوەرییان نییە، بۆیە زیاتر لە کۆمپانیایەک دەچێت، چونکە ھێزی سیاسی پێویستە ھەلومەرجی درووستبونی خۆی ڕوون بكاته‌وه و ڕایبگه‌یه‌نێت .
ئاراس وه‌لى زیاتر له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ى شاسوار قسه ده‌كات ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین تابزانین ، ئامانج و ستراتیژیەتی ئەو لایه‌نه چیە و چۆنە .
س - متمانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.