لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم له‌سه‌ر ڕۆژى دیاری كردنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژه‌كه بكه‌وێته هه‌ینى ، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان داوه ڕایده‌گه‌نن ، به‌و پێیه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بكه‌وێته رۆژی هه‌ینی، پرسیار ئاراسته‌ى لێژنه‌ى باڵاى فه‌توا كراوه ده‌رباره‌ى نوێژى هه‌ینى؛ ئایا ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ى نوێژى جه‌ژن ده‌بن، پێویست و واجبه ئاماده‌ى نوێژى هه‌ینیش ببن یان نا!
ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان
الحمدلله رب العالمین، والصلوه والسلام على أشرف المرسلین، وعلى اله و أصحابه ومن اتبعهم باحسان الى یوم ا‌لدین.
به‌و پێیه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بكه‌وێته رۆژی هه‌ینی، پرسیار ئاراسته‌ى لێژنه‌ى باڵاى فه‌توا كراوه ده‌رباره‌ى نوێژى هه‌ینى؛ ئایا ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ى نوێژى جه‌ژن ده‌بن، پێویست و واجبه ئاماده‌ى نوێژى هه‌ینیش ببن یان نا!
دیاره لێژنه‌ى باڵاى فه‌توا له هه‌رێمى كوردستان، له ساڵى 2010ى زایینى؛ فه‌توایێكى له‌م باره‌وه بڵاوكردبووه‌وه؛ له (23/8/2017) دووباره جه‌ختیان له‌سه‌ری كرده‌وه، بۆیه بۆ ئه‌مساڵیش ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌مان فه‌توا ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هه‌ر كاتێ جه‌ژن و جومعه كۆبوونه‌وه له یه‌ك ڕۆژا؛ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه جه‌ژنیان كرد به كۆمه‌ڵ، ئه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى، زانایانى فیقهى ئیسلامى دوو ڕاى جیاوازیان هه‌یه:
ڕاى یه‌كه‌م: رای جمهوری زانایانی ئیسلام؛ بەتایبەتی هەرسێ مەزەبی (حەنەفی و شافیعی و مالیكی و ڤاهیریه‌كان) پێیان وایە ، بە هیچ شێوەیەك نوێژی جەژن شوێنی نوێژی هەینی ناگرێتەوە و نوێژى هه‌ینیش شوێنى نوێژى جه‌ژن ناگرێته‌وه؛ به‌م به‌ڵگانه‌ى خواره‌وه:
1/ گشتگیرى ئایه‌تى: (ێا أَیُّهَا اڵّژِینَ ێمَنُوا إِژَا نُودِێ لِلصَّڵاه‌ِ مِن ێوْمِ الْجُمُعَه‌ِ فَاسْعَوْا إِڵىٰ ژِكْڕ الڵّهِ ۆژَرُوا الْبَیْعَۚ ژَٰلِكُمْ خَیْرٌ ڵّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْڵمُونَ) الجمعه/9، كه فه‌رمان ده‌كات، به ڕۆیشتن بۆ نوێژى هه‌ینى له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا به فه‌رمانێكى گشتى و بێ جیاوازى كردن له‌نێوان ڕۆژه‌كاندا، روون و ئاشكراشه، كه ته‌خصیصى عام بێ بوونى به‌ڵگه‌ى صه‌حیح و (قگعی الدلاله)، دروست نیه، كه ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ش لێره‌دا نیه.
2/ هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا؛ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى صه‌حیح بوونى نیه، كه پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله علیه وسلم- فه‌رمانى دابێت به یه‌كێك له هاوه‌ڵان له رۆژى جه‌ژندا نوێژى هه‌یینى نه‌كات، بێ به‌هانه‌یه‌كى درووست و ڕیگه‌پێدراو، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله علیه وسلم- له‌ژیانى خۆیدا هه‌ردو نوێژه‌كانى ئه‌نجامداوه، گه‌ر له رۆژێكدا كۆبوونه‌وه، (عن النعمان بن بشیر قال كان رسول الله صلى الله علیه وسلم یقرأ فی العیدین وفی الجمعه بسبح اسم ربك الأعلى وهل أتاك حدیپ الغاشیه قال وإژا اجتمع العید والجمعه فی یوم واحد یقرأ بهما أیچا فی الصلاتین). رواه مسلم. ئه‌م فه‌رمووده‌یه صه‌حیحه و ده‌قێكى ڕوون و ئاشكرایه، كه پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله علیه وسلم- هه‌ردوو نوێژه‌ى ئه‌نجامداوه له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌یان له‌یه‌ك ڕۆژدا، وه یه‌ك فه‌رمووده‌ى صه‌حیحیش نیه، كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بێ.
3/ جه‌ژن و هه‌ینى؛ دوو دروشم و په‌رستشى تایبه‌ت و جیاوازن و نابنه جێگره‌وه‌ى یه‌كترى.
4/ له ڕووى حوكمه‌وه؛ نوێژى جه‌ژن سوونه‌تى موئه‌ككه‌ده‌یه‌و نوێژى هه‌ینیش فه‌ڕزه؛ فه‌ڕزیش لانابرێت به‌هۆى سوننه‌ته‌وه بێ بوونى به‌ڵگه‌ى صه‌حیح.
5/ ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه باس له ڕێگه‌دان و جائیزبوونى ئه‌نجامنه‌دانى نوێژى هه‌ینى ده‌كات له‌رۆژى جه‌ژن صه‌حیحیش بێت؛ ئه‌وه تایبه‌ت بووه بەو گوند و شوێنە دوورانەی مزگەوتیان نیە ، یان وتاری هەینیان نییە ، یان ئه‌و موسافیرانه‌ى كه له‌گونده‌كانه‌وه هاتوون بۆ شار و ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رى خواش -صلى الله علیه وسلم- بۆ ئاسانكارى و قوڕس نه‌بوونى ئه‌ركى سه‌رشانیان واى پێفه‌رموونه.
ڕاى دووه‌م: حه‌نبه‌لیه‌كان ده‌ڵێن: كه یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژن كه‌وته ناو ڕۆژى هه‌ینى؛ ده‌توانن نوێژى هه‌ینى نه‌كه‌ن، به‌م به‌ڵگانه‌ى خواره‌وه:
1/ عن أبی هریره رچی الله عنه أن رسول الله صلى الله علیه وسلم قال: ((قد اجتمع فی یومكم هژا عیدان، فمن شا‌و أجزأه من الجمعه، وإنا مجمعون)). رواه ابن ماجه و الحاكم.. اسناده چعیف لچعف بقیه، وهو ابن الولید، ولاچگراب فی اسناده.
2/ عن إِێاسِ بْنِ أَبِی رَمْڵه‌َ الشَّامِیِّ، قَاڵ: شَهِدْتُ مُعَاوِێه‌َ بْنَ أَبِی سُفْێانَ ۆهُۆ ێسْأَلُ زَیْدَ بْنَ أَرْقَمَ، قَاڵ: أَشَهِدْتَ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صلّى الله علیه وسلّم عِیدَیْنِ اجْتَمَعَا فِی ێوْمٍ؟ قَاڵ: نَعَمْ، قَاڵ: فَكَیْفَ صَنَعَ؟ قَاڵ: صَلَّى الْعِیدَ، پُمَّ رَخَّصَ فِی الْجُمُعَه‌ِ، فَقَاڵ: " مَنْ شَا‌ۆ أَنْ یُصَلِّێ فَلْیُصَلِّ " رواه البیهقی فی السنن الكبرى.
3/ عن ابن عمر رچی الله عنهما قال: ((اجتمع عیدان على عهد رسول الله صلى الله علیه وسلم فصلى بالناس پم قال: من شا‌و أن یأتی الجمعه فلیأتها ومن شا‌و أن یتخلف فلیتخلف)). رواه ابن ماجه.. چعیف لچعف جبابره و مندل.
ئه‌م سێ فه‌رمووده‌یه، كه حه‌نبه‌لیه‌كان كردوویانه به به‌ڵگه؛ هه‌رسێكیان لاوازن و صه‌حیح نین.
فه‌رمووده‌ى یه‌كه‌م: ابن عبدالبر ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم، هیچ یه‌كێك له (پقات) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى له (شعبه)وه نه‌گێراوه‌ته‌وه. زۆرێك له زانایانیش گێڕانه‌وه‌كانى شوعبه‌یان به لاواز داناوه؛ (وفیه بقیه وهو چعیف).
فه‌رمووده‌ى دووه‌م: ابن المنژر فه‌موویه‌تى: ئه‌م فه‌رمووده‌یه جێگیر نه‌بووه؛ (هژا الحدیپ لا یپبت، وأیاس أبی رمله راویه عن
زید مجهول).
فه‌رمووده‌ى سێیه‌م: زانایان ده‌رباره‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش فه‌رموویانه: (فی اسناده مندل بن علی؛ متروك الحدیپ، والراوی
عنه؛ جبابره بن مفلس، چعیف أو متروك أیچا).
ڕاى په‌سه‌ند:
پاش لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌كان؛ ڕوون بووه‌وه، كه: به‌ڵگه‌كانى حه‌نبه‌لیه‌كان هه‌موویان لاوازن و زانایانى فه‌رمووده یه‌كده‌نگ
نین له‌سه‌ریان و هیچیان قگعی الدلاله نین و نابنه به‌ڵگه له‌سه‌ر نه‌كردنى نوێژى هه‌ینى، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل رۆژى جه‌ژندا كۆبووه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه باس له ڕێگه‌دان و جائیزبوونى ئه‌نجامنه‌دانى نوێژى هه‌ینى ده‌كات له‌رۆژى جه‌ژن صه‌حیحیش بێت؛ ئه‌وه تایبه‌ت بووه بەو گوند و شوێنە دوورانەی مزگەوتیان نیە ، یان وتاری هەینیان نییە ، یان ئه‌و موسافیرانه‌ى
كه له‌گونده‌كانه‌وه هاتوون بۆ شار و ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رى خواش -صلى الله علیه وسلم- بۆ ئاسانكارى و قوڕس نه‌بوونى ئه‌ركى سه‌رشانیان واى پێفه‌رموونه؛ وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكرا.
بۆیه ئێمه، وه‌ك لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان؛ داوا ده‌كه‌ین بە هیچ شێوەیەك ئەوە نەكرێتە مایەی دەنگە دەنگ‌و
ئاژاوه‌و قسە‌و قسەلۆك‌و دروستكردنی رارایی و كێشە نانەوە لە ناو موسڵمانان و باشتر وایە موسڵمانان بۆ دەرچوون لە خیلاف‌و را جیاوازی، بەشداری نوێژی هەینی بكەن، چونكە ئەو كاتی لە جیاتی پەناربردن بۆ روخسەت، دەستگرتنە بە عەزیمەت‌و رۆییشتنە لەسەر رای زۆرینەی زانایانی فیقهی ئیسلامی، لە خیلافیش چوونەتە دەر، به‌تایبه‌تتر كه ئێستا
له‌هه‌ركاتێك زیاتر پێویستیمان به یه‌كده‌نگى و خۆشه‌ویستى و ته‌باییه.
داوامان وایه، كه هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه‌ى ده‌توانن به‌شدارى نوێژ بكه‌ن و هیچ به‌هانه‌یه‌كى شه‌رعیان نیه؛ با ئاماده‌ى مه‌ڕاسیمى نوێژى جه‌ژن و نوێژى هه‌ینى بن، كه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ڕۆشتن و ده‌ستگرتنه به ڕاى زۆرینه‌ى زانایانى فیقهى ئیسلامى.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.