به گوێره‌ی هه‌واڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له گوندی عه‌لیاوای سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین بۆمبێكی چێندراو لەسەر ڕێگای سه‌ره‌كی به ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژران.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هێزە ئەمنییەكانی خانەقین بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لەناو شاری خانەقین و دەوروبەری و پێویستە لەسەر فەرماندە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەی خێرا لەو ڕووداوانە بكەن.
گوتیشی هێزه عێراقییه‌كان له پارێزگای دیاله و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری زۆر كه‌مته‌رخه‌من و ناتوانن گیانی هاووڵاتیان بپارێزن هه‌ر بۆیه له ئێستادا تیرۆریستانی داعش چالاكییه‌كانیان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق، باسی له‌وه‌شكرد كه چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە نزیك كارگەی قیری خانەقین هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی سەرایا سەلام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.