به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری سۆران رایگه‌یاند:رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی ۱۲ ـ ٦ ـ ۲۰۱٨ ئاگه‌داركراین به هه‌بونی رووداوی خنكان له رووباری شانه‌ده‌ری سه‌ر به‌قه‌زای مێرڤه‌سوور ، پاش گه‌یشتنی تیمی مه‌له‌وانی مێرگه‌سوور دیار بوو كه كاتژمێر (٥) ی ئێواره كچێك به‌ناوی ئاسیا عىزیز سه‌لیم ته‌مه‌ن (۱۱) ساڵ له‌گه‌ڵ برای له‌سه‌ر رۆخی رووبار بوون و به‌قسه‌ی براكه‌ی له‌ناكاو كچه‌كه له‌كاتی گه‌مه كردن كه‌وتۆته ناو رووبار و تاكو كاتژمێر (٨) ی شه‌و تیمه‌كانی مه‌له‌وانی مێرگه‌سوور له‌گه‌ڕان وپشكنیندابون، به‌ڵام له‌به‌ر شێلوی و لێژی ئاوه‌كه نه‌یان توانی ته‌رمی ناوبراو بدۆزنه‌وه
به‌رگری سۆران ده‌شڵێت: له رۆژانی دادێت هه‌ردوو تیمی مه‌له‌وانی مێرگه‌سوور و سۆران به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڕان .
كه‌لسوم شوان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.