Erbil 17°C شەممە 21 ئەیلوول 06:23

‌چاکسازی گەوران سەردانیکردن بۆ لای زیندانانیان لە رۆژانی‌ جەژندا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

له‌هه‌ژمارى خۆیان له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی لە هه‌ژمارى خۆیان له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت  ، به‌رێوه‌به‌ره‌یه‌تیه‌كه‌مان ئاگاداری سه‌رجه‌م سزادراوان و كه‌س و كاریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی كردن بۆ رۆژانی پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت  


- یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی كردن نی یه‌.

-دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزسه‌ردانی كردن بۆ سزادراوانی بلوكی (1) + به‌شی پێشوازی به‌رێكردن ده‌بێت.

- سێهه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزسه‌ردانی كردن بۆ سزادراوانی بلوكی (2) + ئه‌و سزادراوانه‌ی كه‌ به‌ سزای له‌ سێداره‌دان سزادراون.

تێبینی/ سه‌ردانی كردن ته‌نیا بۆ كه‌س و كاری ده‌رجه‌ (1و2) ی سزادراوانه‌ و پێویسته‌ هاولاتی له‌ كاتی سه‌ردانی كردندا پێناسی باری شارستانی له‌ گه‌ل خۆیدا بهێنیت.

 به‌ده‌ر له‌م دوو رۆژه‌ی جه‌ژن هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ناكریت (دووه‌م و سێهه‌م)

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.