ڕاكان جبورى پارێزگاره بهوهكالهتهكهى كه‌ركوك ، له‌نوسراوێكدا به‌ناوى پارێزگارى كه‌ركوك به‌رزى كردووه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق له‌به‌غدا ، داوا ده‌كات ناسیح شوانى كه‌كورده له‌پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانى كه‌ركوك لاببرێ و له‌شوێنى ئه‌و كه‌سێك له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دابندرێ
لادانى به‌رپرسانى كورد له‌پۆسته كارگێری و فهرمانگهكانى كه‌ركوك به‌رده‌وامه له‌هه‌فته‌ى پێشوو له‌دیوانى پارێزگادا پێنج به‌رێوه‌به‌ری كورد لابردران و له‌شوێنى ئه‌وان كه‌سانى دیكه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان دانران
له 16 ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكارى چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، ڕێگا خۆش كرا له‌هاتنه ناوه‌وه‌ى هێزه میلیشیاكانى شیعه و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقى ، به‌هاتنى ئه‌و هێزانه كه‌ركوك و ناوچه‌كه داگیر كرا ، بووه هۆی ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆژانه‌ى لێبكه‌وێته‌وه كه‌ڕۆژانه به‌رپرسى كورد له‌پۆسته‌كانیان دور ده‌خرێنه‌وه له‌شوێنى ئه‌وان كه‌سانى دیكه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان داده‌نرێن ، وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌هۆى هاتنى ئه‌و هێزانه‌وه نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره بوونه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.