Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:14

جەعفەر ئێمنکی: پەرلەمان کاتی نەمانی پاشەکەوت دیار دەکات

یاساکە کەوتووەتە بەر موزایەدەی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردنەوە
کوردستان TV
#7
100%


جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند، سبەینێ پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازیی كۆدەبێتەوە و دواتریش كاتێك بۆ نەمانی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دیار دەكەن.

جەعفەر ئێمنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دانیشتنێکی ئاسایی پەرلەمان تایبەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی بەڕێوە دەچێت و ئومێدی خواست کە لەو دانیشتنەدا بتوانن یاساکە پەسەند بکەن.

گوتیشی: حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆچوونی خۆی لەسەر پڕۆژەكە دیاركردووە، ئێمەش وەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ماددەكانمان دیاركردووە، بۆیە دڵنیام كۆبوونەوەی سبەی بە سەركەوتوو ئەنجامدەدرێت.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئەو بابەتە پێشتر كێشەی لەسەر بوو، كاتێك كەوتە بەر ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و موزایەدە خراپتریش بوو، رەنگە بەشێك لە ھەڵەكانیش ھی خۆمان بێت وەك ئەندامانی پەرلەمان، ھەستیاریی دۆخی ھەرێمی كوردستان لەبەرچاو نەگیراوە، تا وای لێھات پڕۆژەكە دواكەوت.

راشیگەیاند: لە دوای پەسندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازیی، رەنگە كاتێك بۆ قسەكردن لەسەر نەمانی پاشەكەوت دیار بكەین و پاشەكەوت لە مووچەی فەرمانبەران نەمێنێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.