Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:58

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی پلانی خۆی بۆ ڕۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ڕاگەیاند

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى حوزه‌یرانى 2018 ، ئاوات محه‌مه‌د قایمقامى سلێمانى  كه‌سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانیه‌ ، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند ، له‌ ڕۆژى پێش جه‌ژن و هه‌ر سێ سێ ڕۆژى جه‌ژن  ، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌پارێزگاى سلێمانى  بوونیان ده‌بێت له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان ، له‌سه‌ر قه‌بران ،  له‌بازاڕ ،  ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه‌ سه‌رو ماڵى هاوڵاتیانمان پارێزراو بێت و دڵنیاش بن له‌هێزه‌كانمان كه‌به‌بوونى ئه‌وان گشت لایه‌كمان پارێزراوین 


ئاوات محمه‌د له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، شوێنە گەشتیارییەکان وه‌ك چاڤی لاند ،  هەواری شار ،  پارک ،  شوێنەکانى  دیكه‌ش  هێزی ئەمنی تایبەتی بۆ دابین كراوه‌ له‌پێناو سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و وه‌ڕۆژانى جه‌ژن كاته‌كانیان به‌خۆشی بێت 

 قایم قامى سلێمانى ڕاشیگه‌یاند ، لەگەڵ ده‌سته‌ى گەشتوگوزار هەماهەنگی ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ كار ئاسانى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى ڕۆژانى جه‌ژن ڕوو له‌پارێزگاى سلێمانى و سنوره‌كه‌ ده‌كه‌ن ، ده‌بێت سەرجەم چێشتخانە و نانەواخانەکان کراوەبن بۆ ئەوەى گەشتیاران پێداویستییەکانیان دابینبکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.