Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:31

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕاگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیداره‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  
دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ئێوارانه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا، مامۆستا مه‌زهه‌ر خوڕاسانی چه‌ند قسه‌یه‌کی په‌یوه‌ست به‌ ئافره‌تانی کردبوون، شه‌پۆڵێکی ناڕه‌زایی دژی قسه‌کانی بڵاوبوویه‌وه‌و، وه‌کو سووکایه‌تیکردن به‌ ئافره‌ت شرۆڤه‌ ده‌کران، هه‌رچه‌نده‌ مامۆستا نکۆڵی لێده‌کات و پێی وایه‌ ئه‌مه‌ سیاقی چیڕۆکێکه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست به‌م ئاقاره‌ بردراوه‌، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڕیاریداوه‌ که‌ناڵه‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار دابخات، ئه‌م کاره‌ نیگه‌رانی زۆری به‌دوای خۆیه‌وه‌ هێنا، چونکه‌ راگرتنی که‌ناڵه‌که‌ سزادانی به‌ کۆمه‌ڵه‌ بۆ ته‌واوی کارمه‌ندان و پێشکه‌شکارانی به‌رنامه‌کان و ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی رۆژانه‌ موتابه‌عه‌ی به‌رنامه‌کانیان ده‌که‌ن


ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ئێوارانه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا، مامۆستا مه‌زهه‌ر خوڕاسانی چه‌ند قسه‌یه‌کی په‌یوه‌ست به‌ ئافره‌تانی کردبوون، شه‌پۆڵێکی ناڕه‌زایی دژی قسه‌کانی بڵاوبوویه‌وه‌و، وه‌کو سووکایه‌تیکردن به‌ ئافره‌ت شرۆڤه‌ ده‌کران، هه‌رچه‌نده‌ مامۆستا نکۆڵی لێده‌کات و پێی وایه‌ ئه‌مه‌ سیاقی چیڕۆکێکه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست به‌م ئاقاره‌ بردراوه‌، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڕیاریداوه‌ که‌ناڵه‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار دابخات، ئه‌م کاره‌ نیگه‌رانی زۆری به‌دوای خۆیه‌وه‌ هێنا، چونکه‌ راگرتنی که‌ناڵه‌که‌ سزادانی به‌ کۆمه‌ڵه‌ بۆ ته‌واوی کارمه‌ندان و پێشکه‌شکارانی به‌رنامه‌کان و ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی رۆژانه‌ موتابه‌عه‌ی به‌رنامه‌کانیان ده‌که‌ن. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر باسه‌که‌ سوکایه‌تیکردن بێت به‌ ئافره‌ت و مرۆڤ، چه‌ندین که‌ناڵی ناوخۆیی و ئاسمانی هه‌ن، رۆژانه‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و فیلم و زنجیره‌ دراماکانی بێگانه‌ به‌تایبه‌تی تورکی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، که‌ وێرای سوکایه‌تیکردن به‌ ئافره‌ت، خێزان فێری خیانه‌ت و تێکدانی شیرازه‌ی خێزانی ده‌که‌ن و، به‌ها جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به‌ به‌رنامه‌دارێژراوی به‌ره‌و هه‌ڵدێرو شڵه‌ژان ده‌به‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ چه‌ندان که‌ناڵی تیڤی و رۆژنامه‌و گۆڤار له‌ رابردوو و له‌ ئێستادا خه‌ریکن بێرێزی به‌رامبه‌ر هه‌موو پیرۆزییه‌ ئایینی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ن و به‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌ په‌نای به‌رنامه‌ی شرۆڤه‌ی ئایینییه‌وه‌ خه‌ریکی دروستکردنی گومانن له‌سه‌ر ئیسلام و، رۆژانه‌ خه‌ڵك بێزاری خۆیان لێ ده‌رده‌بڕیت، بۆیه‌ هه‌موومان چاوه‌ڕوان بووین وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌نگاوی جددی بۆ ئه‌م کارانه‌ بهاوێت. له‌ کۆتاییدا‌ داواده‌که‌ین پێداچوونه‌وه‌ بکرێت به‌م بڕیاره‌ی راگرتنی که‌ناڵی (سروشت)و ئه‌و سزادانه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ رابگرن.


 
شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.