Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:38

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ به‌غدا بڕی 317 ملیارو 545 ملیۆن دینار ڕه‌وانه‌ى کوردستان ده‌کات

ڕه‌نگه‌ پێش جه‌ژن موچه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ دابه‌ش بكرێت
کوردستان TV
100%


حكومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندى نیشاندا پێش جه‌ژن ، بڕی  317 ملیارو 545 ملیۆن دینار بۆ مووچه‌ى مانگى چوار ڕه‌وانه‌ى كوردستان بكات . 

ماهر جوهان بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕایده‌گه‌نێت ، وه‌زاره‌ت ڕێو شوێنه‌ كارگێرییه‌كانى ته‌واو كردووه‌ بۆ ناردنى بڕه‌ پاره‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌تایبه‌ته‌ به‌فه‌رمانبه‌ران ، ئه‌و به‌رپرسه‌ى دارایی ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 12 - 6 - 2018  ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دەخرێتەسەر ژمارە حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێم

به‌پێى لێدوانى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان له‌پێشووتر ڕایانگه‌یاند بوو  ، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌به‌غداوه‌ بۆ كوردستان ئه‌وا  ڕاسته‌وخۆ موچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌ ، ناوخۆ ، ده‌زگاكانى ئاسایش ، لیوا و نه‌وت و گاز و خانه‌نشینى سه‌ربازی و مه‌ده‌نى دابه‌ش ده‌كرێت 


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.