Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:51

به‌شار ئه‌سه‌د: مۆسکۆ و تاران بۆیان نییه‌ بڕیاری خۆیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنن

سووریا وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌ له‌ بڕیاردان
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سووریا
کوردستان TV
100%

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سووریا له‌ دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سووریا وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌ له‌ بڕیاردان و تا ئێستا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ پاراستووه‌ و له‌ژێر هه‌ژموونی رووسیا و ئیراندا نییه‌.

ئه‌سه‌د له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی به‌ریتانیی " مێیل ئه‌ن سه‌ندێی " وتی كه‌ سووریا له‌ نزیكه‌ی 60 ساڵ به‌ر له‌ ئێستاوه‌ و به‌تایبه‌تیی له‌ حه‌وت ساڵی دواییدا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بووه‌، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌وڵیان نه‌داوه‌ خواسته‌كانی خۆیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتانه‌ش كه‌ رای ناكۆك به‌یه‌كمان هه‌بووه‌.

 سه‌رۆكی رژێمی سووریا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا و كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌یه‌ك پرس ناكۆكیمان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش ئاساییه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا بڕیاره‌كانی حكومه‌تی سووریایه‌ كه‌ ده‌بێ بخرێنه‌ بواری جێبه‌جێ كردن و ئه‌م دوو وڵاته‌ش ناتوانن بڕیاره‌كانی خۆیان به‌سه‌ر حكومه‌تی ئێمه‌دا بسه‌پێنن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.