بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ل رۆژنامەی (mail on sunday)ی بەریتانی، رایگەیاند، هیوادارم مێژوو وەک کەسێکى پاله‌وان باسم بكات، چونكه بۆ پاراستنی خاك و گه‌لى سووریا شەڕی تیرۆر‌و تیرۆریستانمان كردوه.
له‌باره‌ى به‌رده‌وامبوونى له‌سه‌ر ته‌ختى سه‌رۆكایه‌تى، به‌شار ئه‌سه‌د، پێی وایە له شه‌رى دژى تیرۆر سه‌ركه‌وتووه بووه‌و گەلی سووریاش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پشتیوانی دەکات، بۆیه ده‌لێت" ئەگەر بۆ جارێكى تریش میللەتی سووریا من هەڵبژێرێتەوە، ئه‌وا ئاماده‌م دووباره خۆم بۆ سەرۆکایەتیی سووریا کاندید بکه‌مه‌وه.
بەشار ئەسەد لە ساڵی 1965 لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەدایک بووەو لە ساڵی 2000 كاتێك حافز ئەسەدى باوكى کۆچی دوایی كرد، بووه سەرۆکی سووریا، هه‌رچه‌نده به‌پێى دوستوور ده‌بوایه سه‌رۆك ته‌مه‌نى 40 سال بێت، به‌لام په‌رله‌مانى سووریا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبووه‌وه رێچكه‌یه‌كى به ناو قانوونى دۆزییه‌وه‌و هه‌موارى یاساى ته‌مه‌نى سه‌رۆكى سووریا بۆ 35 سال كه‌م كرده‌وه، به‌م پێیه‌ش به‌شار ئه‌سه‌د كه ته‌مه‌نى 35 سال بوو، به‌پێى یاسا نوێیه‌كه‌ى په‌رله‌مان بووه سه‌رۆكى سووریا‌و تاكو ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه‌و واز له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ناهێنێت.
هه‌رچه‌نده هه‌موو جیهان داواى وازهێنانى لێ ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت گه‌لى سووریا، كه ده‌ستى به خوێنى هه‌زاران كه‌س له خه‌لكى سووریا سوور بووه‌و بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.