هێزه‌كانی داعش كه رۆژی هه‌ینی توانیبوویان به‌شێك له شاری بوكه‌مالی سووریا بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی لایه‌نگری به‌شار ئه‌سه‌دوه رێگه‌یان لێ‌گیرا تا چیتر پێشڕه‌ویی نه‌كه‌ن و دواتریش له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌یان پێكرا.
شاری بوكه‌مالی سووریا كه له‌سه‌ر سنووری عێراق و له پارێزگای دێره‌زوور هه‌ڵكه‌وتووه، یه‌كێك له شوێنه هه‌ستیار و ستراتیژییه‌كانی سووریایه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ له‌ژێر كۆنترۆِڵی چه‌كدارانی داعش بوو.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا چه‌كدارانی داعش دوای پێكدادانی قورس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی لایه‌نگری به‌شار ئه‌سه‌د، ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، به هۆی پێكدادانی ئه‌م دوو لایه‌نه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا له كۆی گشتیی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 51 كه‌س كوژران كه 30 كه‌سیان له چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری به‌شار ئه‌سه‌د بوون و ته‌نانه‌ت چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی ئێران و حزبوڵڵاشیان تێدابوو.
هه‌ڵبه‌ت جێگه‌ی باسه كه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2017ـدا چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تیی شاری بوكه‌مالیان له‌ده‌ستدا كه ئه‌م شاره دوایین بنكه‌ی داعش بوو له خاكی سووریادا، كه ئه‌ویشیان دوای زنجیره‌یه‌ك پێكدادانی یه‌ك له دوای یه‌ك له‌گه‌ڵ هێزكانی حكومه‌تی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.