Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:29

یەکێتی ئافرەتانی: مەلا مەزهەر هانی توندوتیژی و فرەژنی دەدات

سوکایەتی بە ئافرەتانی كورد کردووە
کوردستان TV
#7
100%


لەراگەیەنراوێیدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌، یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەڵێت ماوەیەكە مەلا مەزهەر ناوێك بەبێ‌ گوێدانە هەستی جەماوەر‌و پرنسیپەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشێوەیەكی راستەوخۆ هێرش دەكاتە سەر ئافرەت‌ و هانی توندوتیژی‌و فرە ژنی دەدات.

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام دەکات سنورێک بۆ مەلا مەزهەر دابنێن و ڕایگەیاند، دژی وتەکانی دەوەستنەوە.

لە بەیاننامەیەکی یەکێتی ئافرەتاندا هاتووە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هەموو هەوڵ و کۆششێک بگرینەبەر بەرامبەر هەر هەڵوێستێک، کە دژ بێت بە بەها مەدەنیەکانی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی گشتی و سوکایەتی و لێدان بێت لە کەسایەتی ئافرەت بە شێوەیەکی تایبەتی.

ئەوەشی وتووە لەم چوارچێوەیەدا ماوەیەکە مەلا مەزهەر ناوێک، بەبێ گوێدانە هەستی جەماوەر و پرەنسیبەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر ئافرەت و هانی توندوتیژی و فرەژنی دەدات و سەرکەوتن و کارامەیی و بە توانایی ئافرەت لە ئاست خزمەتکاریەکەیدا دەبینێتەوە بۆ پیاو و، لە باشترین دۆخدا ڕۆڵی ئافرەت تەنها بە خزمەتکارێکی باش ڕەوا دەبینێت.

ڕاشیگەیاند: ئێمە بە توندی دژی دەوەستینەوە و داواکارین لە بەڕێزتان چی پێویستە بکرێت بۆ ڕاگرتن و دانانی سنورێک و هۆشیارکردنەوەی لەوەی لە کۆمەڵگەی کوردستانیدا، دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەکان بە ئاگان و لە کاتی پێویستدا هەڵوێستی گونجاویان دەبێت و سنور بۆ هەموو بێڕێزییەک دادەنێن، بە تایبەت ڕێزگرتن لە بوون و کەسایەتی ئافرەت و پێگەی یەکسانی لە کۆمەڵگەدا.

دوای بڵاوبوونەوەی وتەکانی مەلا مەزهەر بەرامبەر ئافرەتان کە لەلایەن بەشێک لە ئافرەتان و چین و توێژە جیاوازەکانەوە بە سوکایەتی لێکدرایەوە، و وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاریداوە سبەی کەناڵی سروشت کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەرە بە تۆمەتى سوکایەتی بە ژن دابخرێت.

هه‌روه‌ها وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا کەناڵی سروشت سەر بە مەلا مەزھەر خوراسانی دابخات ، ھۆکاری داخستنی کەناڵەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خاوەنی کەناڵەکە سوکایەتی بە ئافرەتانی كورد کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.