"كریستاڵ" ناوی ئه‌و مه‌یمونه‌یه كه تا ئێستا له ژماره‌یه‌كی زۆر له فلێمهكانی هۆلیوود به‌شداریی كردووه.
ئه‌م مه‌یمونه به‌ناوبانگه زۆر جیاوازتره له مه‌یمونه‌كان و نازناوی ( ئانجێلا جولی) مهیمونهكانیان به‌و دراوه، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌م مه‌یمونه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه، هۆی ئه‌مه‌ش بۆ داهاتی كریستاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌گاته ٦ ملیۆن دۆلار.
شایانی باسه ئه‌م مه‌یمونه تا ئێستا به‌شداری ٣٤ فلێمی كردووه و ساڵانه ١١٠ هه‌زار دۆلار مووچه‌ی هه‌یه ،كریستاڵ خه‌ڵاتی فه‌خری به‌شداری له ده‌سكه‌وته سینه‌ماییه‌كانی هه‌یه. ئه‌م خه‌ڵاته به هۆی به‌شداری ناوبراو له فلێمه سینه‌ماییه‌كانی هۆلیوود بۆ ماوه‌ی ١٨ ساڵ به‌و دراوه، فلێم و دراما ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ئه‌م مه‌یمونه له سه‌ر ئاستی جیهانی پێشوازی زۆری لێكراوه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.