به‌رپرسانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بیی بۆسه‌ر به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن، گریمانه ده‌كرێت به سه‌دان هه‌زار كه‌س بكه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و برسییه‌تیی.
به‌رپرسێكی باڵای یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتوویه‌تیی كه هێرشی درێژخایه‌ن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بیی به رێبه‌رایه‌تیی سعودیا بۆسه‌ر شار و به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی كوژرانی 250 هه‌زار كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی سه‌ربازیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی به رێبه‌رایه‌تیی سعودیا رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو راگه‌یاند كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه له 20 كیلۆمه‌تریی به‌نده‌ری حودهیدهن، به‌ڵام نه‌یووت كه نیاز وپلانی هێرشیان هه‌یه یان نا.
به‌نده‌ری حوده‌یده گرنگترین ده‌روازه و رێگه‌ی ئازادی ده‌ریاییه بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ وه‌رگرتنی سه‌رچاوه‌ی خۆراك و چه‌ك، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره‌یان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت به ئه‌گه‌ری زۆر تووشی شكستی گه‌وره ده‌بن.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.