Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:11

یه‌که‌م سه‌رۆکی فیفا و چیرۆکی کۆڵنه‌دان

هه‌وراز كاوه‌ - ده‌لاقه‌ی سێیه‌م
کوردستان TV
100%


له‌وكاته‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی فیفا یه‌كه‌م دانیشتنی خۆیان ئه‌نجامدا به‌سه‌رپێی هه‌ندێك یاسای گرنگیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فیفا دانا، كه‌ دواتر بوو به‌ بناغه‌ی یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵێكیان تایبه‌تكرد به‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانویست ببنه‌ ئه‌ندامی نوێ‌، كه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هێنده‌ قورس نه‌بوو ڵاتان نه‌توانن پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بن، به‌ڵكو زیاتر ڕێگای خۆش ده‌كرد هه‌موو لایه‌ك بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ یه‌كێتی تۆپی پێ دامه‌زرێنن و په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌كه‌ له‌ پاریس.
یاساكان بریتیبوون له‌:
1. مافی فیفایه‌ ڕێبگرێت، یاخود ڕێگا بدات له‌ ئه‌نجامدانی یاریی له‌نێوان یه‌كێتییه‌ نیشتمانییه‌ جیاوازه‌كاندا، یان یاریزان بێ به‌ش بكات و نه‌هێڵت یاریی بۆ تیپه‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت، تا به‌ر به‌ توندوتیژی بگیرێت و هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌ بگه‌ن ئێستا له‌ژێر چاودێری و كۆنتڕۆڵی ڕێكخراوێكی وه‌رزشیدان. 
2. ئه‌ندامه‌كانی په‌یوه‌ستكرد به‌ پابه‌ندبوون به‌ڕێساكانی تۆپی پێی (فیفا) ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتبوون له‌سه‌ری.
3. هه‌ر یه‌كێتییه‌ك ده‌بوو بڕی (50) فڕانكی فه‌ڕه‌نسی بدات وه‌ك به‌ فه‌رمی به‌شداربوون له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ و مافی یه‌كێتییه‌كه‌بوو ڕێگا بدات، یان ڕێبگرێت له‌ ئه‌نجامدانی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی، تا وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خت له‌سه‌ر ناوی پێشبڕكێیه‌كه‌ و ڕێكخستنی خوله‌كه‌، ئه‌مه‌ش وایده‌كرد ئه‌و خولانه‌ی پێشتر بۆ هه‌ڵبژارده‌كان ده‌كرایه‌وه‌ هیچ یاسایی نه‌بێت و كه‌س بڕوای پێ نه‌ده‌كرد.
4. ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (فیفا) ڕۆی 1ـی ئه‌یلولی ساڵی 1904ـی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژ دیاریكرد، بۆ كاركردن به‌ پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ و چیتر ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام بوون بۆیان نه‌بوو به‌ یاسا كۆنه‌كانی دیكه‌ی تۆپی پێ‌ كار بكه‌ن.

له‌ به‌رواری 23ـی ئایاری ساڵی (1904) دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتییه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار كۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی وه‌رزشی، تا له‌ ڕِێی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه‌ سه‌رۆكێك بۆ یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌ڵبژێرن و گه‌وره‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ركه‌وێت، پاشان بۆ یه‌كه‌مجار (ڕۆبێرت گۆران كارلی) فه‌ره‌نسی به‌ سه‌رۆكی (فیفا) هه‌ڵبژێردرا و هه‌ریه‌كه‌ له‌(ڤیكتۆر شنایده‌ر و كارل ئه‌نتول هێرشمان) دوو جێگری سه‌رۆك بوون، هه‌روه‌ها (لویس موهلینگاوس)ـی هۆڵندی به‌ سكرتێری یه‌كێتییه‌كه‌ و (لودفیگ سیلۆڤ) هاوكاری بوو.
ڕاسته‌ له‌سه‌ره‌تادا گرفت و ئاسته‌نگی زۆر هاته‌ پێش سه‌رانی ڕێكخراوه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌وان پشوو درێژبوون و بڕوایان وابووو هێشتا له‌لان وڵاتانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕِه‌سمی دانیان پێدا نه‌نراوه‌، به‌ڵام هه‌ر دڵیان به‌ مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ خۆش بوو، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی دان به‌ یه‌كێتییه‌كه‌دا بنرێت بڕیاریاندا یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی نیشتمانی وڵاتانی تری بۆ بانگهێشت بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی بوو.

ماوێتی...
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.