ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ل كه‌نالى "CNNturk"دا، رایگه‌یاند" هێزه‌كانى توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر قه‌ندیل ده‌ستپێده‌كه‌ن و دواتر ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر شه‌نگال و مه‌خمووریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه به بڕواى ئه‌ردۆغان مه‌خموور بۆ په‌كه‌كه بووه‌ته قه‌ندیلی دووه‌م.
گوتیشى" ئێمه په‌كه‌كه له مه‌خموور ده‌رده‌كه‌ین و بۆ مه‌به‌ستى نه‌هێلانى مه‌ترسی تیرۆر بۆ سه‌ر توركیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق قسه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا چاره‌سه‌ری كرد، پێمان باشه، به‌لام ئه‌گه‌ر پێی چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئێمه خۆمان له شه‌نگال و قه‌ندیل ده‌ده‌ین.
ئه‌ردۆغان وتیشى" مه‌خموور بۆ ئێمه زۆر گرنگه و ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ن، توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر مه‌خموور دژى په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.