په‌یامنێرمان مه‌هدی داود پێی راگه‌یاندین، كات ژمێر 11ی ئه‌م شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌و هێلیكۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا گه‌لی خواكوڕك وچیای دێل یان بۆردمان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه جه‌حفه‌ر سلێمان، موختاری گوندی بوزێنه به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند : بۆردومانه‌كه پترله نیو كاتژمێر به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و به‌وهۆیه‌وه ئاگر له‌چیای دێل كه‌وتووته‌وه .
شه‌وانه هێلیكۆپتهرو فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاریش شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و له‌شكری توركیا ڕووده‌دات و به‌وهۆیه‌وه پڕوشكی شه‌ڕو بۆردومانه‌كان بهرگوندو ئاواییه‌كان ده‌كه‌ون و هاووڵاتیان تووشی مه‌ترسی و ترس دڵه‌ڕاوكێی بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.