په‌یامنێرمان مه‌هدی داود پێی راگه‌یاندین كاتژمێر 10ی شه‌وی رابردوو له كوێستانه‌كانی كێله‌شین له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ، سوپای پاسداران ته‌قه‌و هاون بارانی كۆلبه‌رانی كرد و دوو كۆلبه‌ر بریندار بوون .
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و كۆڵبه‌رانه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و ژماره‌یان 16 كه‌س بوونه و له‌كاتی ده‌ربازبوونیان له سنووری ئێران بۆ كێله‌شینی سنوری هه‌رێمی كورد ستان ، له لایه‌ن پاسدارانی ئێران به‌هاون و دۆشكه‌و ته‌قه‌یان لێكراوه‌و له ئه‌نجامدا ( 2) دوو كۆڵبه‌ر كه‌خه‌ڵكی سه‌لماسی ڕۆژهه‌لاتی كورستانن برینداربون .
په‌یامنێرمان گوتیشی:دوای ئه‌وه‌ی له‌كات ژمێر 12 ی شه‌و برینداره‌كان گه‌یندرانه سیده‌كان و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كرا دواتر له‌به‌ر زۆری برینه‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خوشحانه‌ی سۆران كران . جێی باسه له‌ماوه‌ی مانگێك دا ئه‌مه سێه‌مین جاره له‌سنووری كێله‌شین له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران ته‌قه له‌كۆلبه‌ران ده‌كرێت و به‌هۆیه‌شه‌وه پێنج كۆلبه‌ر بریندار كراون ویه‌ك كۆڵبه‌ریش گیانی له‌ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.