سانیا شاكیرۆڤای ڤێتنامی ته‌مه‌ن 30 ساڵ ، ئه‌و ژنه‌ی هاوینی رابردوو به شاجوانی جیهانی 2018 هه‌ڵبژێردرا ، به رووداوێكی هاتووچۆ گیانی له ده‌ستدا .
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی " سكای نیوز " شاجوانی جیهانی 2018 " سانیا شاكیرۆڤا " به هۆی ئه‌وه‌ی شوفێره‌كه‌ی كۆنترۆلی له ده‌ستداوه ، له‌سه‌ر رێگای " بالیكتشی كاراكول " له رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆدا گیانی له ده‌ستداوه .
سانیا شاكیرۆڤا ژنێكی ڤێتنامی خاوه‌ن هاوسه‌ره ،له كێبركێی شاجوانی ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌ریان هه‌یه له هاوینی رابردوو پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.