چێشتلێنه‌ری كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیا "دارین ماكگریدی " كه ماوه‌ی 15 ساڵه له چێشتخانه‌ی شاهانه كارده‌كات ، خۆشترین ئه‌و خواردنانه ئاشكرا ده‌كات كه شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م حه‌زی لێیه‌تی .
له لێوانێكیدا بۆ پێگه‌ی " سكای نیوز " دارین ماكگریدی " ئاشكرایده‌كات ، شاژنی به‌ریتانی تا خۆشترین خواردنی تایبه‌ت به خۆی نه‌خوات هیچ جوله‌یه‌ك ناكات ، خواردنه‌كه‌ش بریتییه له كێكی پسكویت به شوكولاته ، تا ئه‌م شوكولاته‌یه نه‌خوات ته‌نانه‌ت ناچێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ .
دارین وتیشی ، شاژن رۆژانه ئه‌م شوكولاته ده‌خوات ، هه‌ره‌وه‌ها زۆر ئاره‌زووی خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی نوێش ده‌كات و خۆشترین میوه‌ش لای شاژن مۆزه كه به شێوه‌ی به‌ش به‌ش ده‌یخوات .
له لێدوانه‌كه‌ی " دارین " هاتووه كه شاژن زۆر بایه‌خ به ته‌ندروستی خۆی ده‌دات ، هه‌ر بۆیه خواردنه باشه‌كانی وه‌كو ماسی ، مریشك له‌گه‌ل سه‌وزه ده‌خوات ، به‌لام زۆر رقی له سیر و پیاز ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.