Erbil 34°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:13

خوانی بەربانگ بۆ زیاتر له‌ 1000 قوتابی کچ له‌ هه‌ولێر ئامادە ده‌کرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت پرۆژەیەکیان ئاماده‌كردوه‌
کوردستان TV
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت پرۆژەیەکیان بەمەبەستی هاوکاریکردنی قوتابیان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا و لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکارییەکانیان، خوانی بەربانگیان بۆ هەزار و 100 قوتابی بەشەناوخۆییەکانی 18ی شوباتی کچان ئامادە کرد.

نۆزدەیەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە مانگی رەمەزاندا خوانی بەربانگیان بۆ هەزار و 100 قوتابی بەشەناوخۆییەکانی 18ی شوباتی کچان ئامادە کرد و پێکەوە لەسەر یەک سفرە بەربانگیان کردەوە.

مەبەست لەم پرۆژەیە، زیاتر ئاشنا کردنی قوتابیانە بە کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پاڵپشتی کردنی قوتابییانە و کەمکردنەوەی بارقورسییەکانیان بە تایەبەتی لە کاتی ئەزموونەکانیاندا.

 

لە رۆژانی رابردوو، خوانی بەربانگ بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆیی، شەهید شەوکەت شێخ یەزدین و چەندی دیکە ئامادە کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.