وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی قەندیل دەکرێت و ئەو ناوچانەش لە پەکەکە پاکدەکرێنەوە، دەشڵێت: ئاگادارین گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری پەکەکەیان کردووە.
مهولود چاوشئۆغڵو وهزیری دهرهوهی توركیا، سهبارهت به نهخشه رێگای منبج رایگهیاند كه "به روونی دهیڵێین. بۆ كۆبوونهوهی ئامادهكاریی پێشوهخت دهڵێین 0-10 رۆژ. دهڵێین نابێت شهش مانگ بخایهنێت، پرۆسهیهك بێت نیوهی ئهوهش نهخایهنێت. لهمهدا دواخستن بوونی نابێت".
ئهمڕۆ سێشەممە مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی بۆ سەر قەندیل رایگەیاند، "ئاگادارین گرووپێکی ناو یەکێتی هاوکاریی پەکەکە دەکەن و بەهۆی ئەو هاوکارییانەشەوە پەکەکە پێگەی خۆی لەناو سلێمانی بەهێزکردووە.
مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی بۆ سەر قەندیل رایگەیاند کە لەگەڵ وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کە لە پارتەکەی تاڵەبانی بووە، کۆبووەتەوە و رایگەیاند "وەزیرەکە گوتی: لەنێو پارتەکەی ئێمەدا گرووپێکی بچووکن (کە ئێمە دژی ئەمەین). ئێمە دەستمان بە دانی ئەو باجە کردووە کە ئەمانە پشتیوانییان لە پەکەکە کردووە، پەکەکە رێنمایی دەداتە سەرکردایەتی پارتەکەی ئێمە، ئێستا هەڕەشەیان لێدەکات.
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا ئاماژەی بەوەشدا، ئۆپەراسیۆنی قەندیل دەکرێت و ئەو ناوچانەش لە پەکەکە پاکدەکرێنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش کاری هاوبەش لەنێوان ئەنقەرە و ئەمریکا و عیراق بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.