له‌و كاته‌ی سه‌رۆكی فلیپین به‌سه‌ردانێك گه‌یشته كۆریای باشوور له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه .
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ كرێكارنی كۆریای باشوور ناوده‌می كچه كرێكارێكی له‌به‌رده‌م كامیراكان ماچكرد ، ئه‌م ماچ كردنه‌ی سه‌رۆك هه‌رایه‌كی زۆر ناییهوهو ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا به‌هۆی جۆر و شوێن و فۆرمی ماچكردنه‌كه.
سه‌رۆكی فلیپن زۆر پاساوی هێناوه كه ئه‌و ماچكردنه هیچ مه‌به‌ستی نه‌بووه ته‌نیا بۆ گاڵته‌و گه‌پ بووه، به‌ڵام رێكخراوی ئافره‌تانی فلیپن ده‌ڵین: سه‌رۆك بێرێزی به ئافره‌تانی فلیپین كردوه.
سه‌رچاوه/ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.