وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، (مایك پۆمپیۆ) و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، (مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ) واژوویان له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگه‌یه‌كى تایبه‌ت به شارى (منبج) له باكوورى سووریا كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا، هه‌ردوو وه‌زیر، پابه‌ندى واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌یان به جێبه‌جێكردنى ئه‌و نه‌خشه رێگه‌یه دووپاتكرده‌وه و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ى هه‌موو پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوانیان كرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەمریکا و تورکیا کاری هاوبەش دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی و ئاسایش لە شێری منبج.
بەگوتەی مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەکە دەبێ یەپەگە شاری منبجی باکووری سووریا چۆڵبکات. چاوش‌ئۆغڵو دەشڵێت "ئەم نەخشەڕێگەیەی کە پەسندمانکردووە، دەبێتە هۆکارێک بۆ فەراهەمکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە''.
لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی "خۆشحاڵم کە پێشکەوتنێکی باشمان لە بواری پەکەکە و یەپەگە و پەیەدە بەدەستهێناوە و پێشبینی ئەنجامی کۆنکرێتیش دوای کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە دەکەین. دەتوانم بڵێم کە کۆبوونەوەیەکی زۆر سەرکەوتوو و بەرهەمدار بوو.
ئه‌مریكا هێزى له منبج بڵاوكردووه‌ته‌وه و پشتیوانى هێزه‌كانى سووریاى دیمو‌كراتى ده‌كرد له دژى داعش.
له كۆتایى مانگى رابردوودا توركیا رایگه‌یاندبوو، له چوارى حوزه‌یراندا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتنێك له باره‌ى منبجه‌وه راده‌گه‌یه‌نن.
به گوێره‌ى بانگه‌شه‌كانى توركیا، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له شاره‌كه ده‌رده‌كرێن و سوپاى توركیا و میلیشیا ئیسلامییه‌كانى هاوپه‌یمانى توركیا ده‌چنه شاره‌كه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.