ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كه‌له‌سه‌ر هه‌ردوو بابه‌تى نرخى گران بوونى به‌نزین و كه‌ناڵه ناخۆییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو ، له‌راپۆرتى لێژنه‌ى رۆشنبیرى ئه‌نجومه‌ندا كه‌له‌لایه‌ن سازگار دڵشاد خوێندرایه‌وه‌تێیدا راگه‌یاندرا ، كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا له حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمى مۆڵه‌تی نییه ، پێویسته هاوڵاتیان له‌ئێستادا بایكۆتی كڕینی ئه‌و ئامێره‌یه كه په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆیه‌كان ده‌كات ، وه‌لێژنه‌كه ڕاشیگه‌یاند ده‌بێت په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆیه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه و كۆد نه‌خرێته سه‌ر هیچ كه‌ناڵێك كه‌له ئێستا ڕاگیراون.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیریش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند : له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى دیكه هاتونه‌ته پێشه‌وه په‌خشى كه‌ناڵه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان بێ به‌ش نه‌بن له‌په‌خشى كه‌ناڵه‌كانى ناوخۆی ، وه‌ڕاشیگه‌یاند داواكاری گشتی ئاگاداركراوه‌ته‌وه، له‌دادگاش سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیاى ناوبراو تۆمار كراوه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.