دوای ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردن، پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی باجه‌كانی په‌سندكرد، له‌گه‌ل په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ى كاردانه‌وه‌ی تووندی كۆمه‌ڵگه‌ی ئوردنی به‌گشتیی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكاكانی پیشه‌گه‌ری لێكه‌وته‌وه و ده‌ستكرا به سازكردنی خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ری .
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2018 ،هانى مه‌لقی سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه، شا عه‌بدوڵڵا پادشاى ئوردن عومه‌ر ڕه‌زازى ده‌ستنیشانكرد وه‌ك سه‌رۆكى نوێى حكومه‌تى ئوردن و وه‌ڕاشی سپارد ده‌ست به گۆڕانكارى بكات له كابینه نوێیه‌كه‌ى حكومه‌تدا .
هانی مه‌لقى دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل شای ئوردن، ده‌ستى له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كێشایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.