ئایا ده‌كرێ له رۆژانی گه‌رم و دوور و درێژی هاویندا كه ئاوی سارد یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ شكاندنی تینوێتیی و فێنك بوونه‌وه‌مان، به كوپێك چا ئه‌و دوو خواسته‌ی جه‌سته‌مان بیته‌دی.
به‌ڵی چای نه‌عنا ئه‌و چا به‌سوود و پڕ موعجیزه‌یه كه واتلێده‌كات ناچار نه‌بیت به ئاوی ساردی پڕ له سه‌هۆڵ تینوێتیت بشكێنیت كه ئه‌و سه‌هۆڵه هه‌ر خۆی زیانێكی زۆر به ئه‌ندامانی هه‌ناوت ده‌گه‌یه‌نێت و زۆرجار تینوێتیت ناشكێنێت.
چای نه‌عنا نه‌ك ته‌نیا تامێكی خۆشی هه‌یه‌ن به‌ڵكو له هه‌ناوه‌وه فێنكت ده‌كاته‌وه و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو تینوێتیت ده‌شكێنێت و كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌هێز و پارێزراو ده‌كات.
توێژه‌ره‌وانی ئه‌ڵمانی دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به درێژایی رۆژانی گه‌رم و درێژی هاوین جارجارێك دوو قوم چای نه‌عنا بخۆینه‌وه تا جه‌سته‌مان بتوانێ كه‌ڵك له سووده زۆره‌كانی ئه‌م رووه‌كه وه‌رگرێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌م توێژه‌رانه چای نه‌عنا به‌و كانزا زۆرانه‌ی كه تێیدایه ده‌توانێ هاوسه‌نگی كانزاكانی جه‌سته‌مان بپارێزێت و له خه‌ست بوونه‌وه‌ی خوێن دوورمان بخاته‌وه.
توێژه‌رانی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه كاتێك له گه‌رمایه‌كی زۆردا ئاوی سارد ده‌خۆینه‌وه جه‌سته‌مان زیاتر گه‌رم دادێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه گه‌ده ده‌بێ ئه‌و ئاوه سارده‌ی خواردوومانه‌ته‌وه گه‌رمی بكات ئینجا بینێرێته ناو جه‌سته‌مان، هه‌ر بۆیه ئه‌و كرداره‌ی گه‌ده ده‌بێته هۆی سووتاندنی كالۆری و به‌مشێوه‌یه جه‌سته به ئاوی سارد گه‌رم دادێت و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێمه‌یه. هه‌ر بۆیه چای نه‌عنا باشترین بژارده‌یه بۆ ساته گه‌رمه‌كان.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.