Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:14

به‌ هۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێک نۆ کۆچبه‌ر خنکان

له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دێمره‌ سه‌ربه‌ پارێزگای ئانتالیا
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دێمره‌ سه‌ربه‌ پارێزگای ئانتالیا، نۆ كۆچبه‌ر خنكان كه‌ شه‌شیان منداڵن.

كاتژمێر دوو و ٢٢ خوله‌كی دوای نیوه‌ شه‌وی رابردوو فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان زانیاریی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشت، به‌له‌مێك كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتووه‌، به‌دووریی دوو میل و نیوی ده‌ریایی له‌ باشووری رۆژئاوای دوورگه‌ی گه‌یكۆڤا له‌ مه‌ترسیی ژێرئاوكه‌وتندایه‌ و ره‌نگه‌ ژێرئاویش كه‌وتبێت.

ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ چوار به‌له‌می هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و فڕۆكه‌یه‌ك و هه‌لیكۆپته‌رێكی ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه‌ كرد.

له‌ ئه‌نجامدا هێزه‌كان توانیان چوار كه‌س له‌ خنكان رزگار بكه‌ن كه‌ یه‌كێكیان ژنه‌. هاوكات ماسیگره‌كانی ده‌ورووبه‌ریش كه‌سێكی دیكه‌یان رزگاركردووه‌.

دواتر كۆچبه‌ره‌ رزگاركراوه‌كان ره‌وانه‌ی كێكۆڤا كران و راده‌ستی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن كران تا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ بكرێن.

هاوكات ته‌رمی نۆ كۆچبه‌ر كه‌ شه‌شیان منداڵ و یه‌كێكیان ژنه‌ له‌ ئاوه‌كه‌ ده‌رهێنرانه‌وه‌.

به‌گوته‌ی كۆچبه‌ره‌ رزگاركراوه‌كان به‌له‌مه‌كه‌ 14-15 كه‌سی له‌نێودابووه‌ و له‌ ئێستادا تیمه‌كان به‌دوای كه‌سێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ پێده‌چێت بێسه‌روشوێن بێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.