به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌مدواییه ئیسڕائیل و رووسیا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كروویانه، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان رۆژی رابردوو له ناوچه‌كانی ده‌رعا كشانه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌می هێزه‌كانی ئێران له باشووری سووریا ماونه‌ته‌وه و پێشبینیی ده‌كرێت كه له رۆژانی داهاتوودا ئه‌وانیش به ته‌واویی له‌م ناوچانه بكشێنه‌وه.
ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی هێزه‌كانی ئێران له باشووری سووریا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رووسیایه بۆ داواكاریی ئیسڕائیل و ده‌سپێكی ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی به‌شار ئه‌سه‌د مسۆگه‌ر ده‌كات كه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران و حزبوڵڵا له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و ئیسڕائیل، حكومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌توانێ ئه‌و ناوچانه بخاته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌سر حه‌ریری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دانووستانكاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئه‌لحه‌ده‌س " جه‌ختی كرده‌وه كه: پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی سووریا یه‌كبگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز و كاریگه‌ر داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و ئه‌و حكومه‌ته بخه‌نه به‌رگوێی وڵاتانی جیهان.
به وته‌ی نه‌سر حه‌ریری بوونی هێزه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی ژێر باڵی ئه‌م وڵاته له‌ناو خاكی سووریادا بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژ و لایه‌نه‌كانی سووریا و ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌سه‌دیش مه‌ترسیداره.
شایه‌نی باسه شڕۆڤه‌كارانی بواری سیاسه‌ت رایان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی رووسیا و ئیسڕائیل وه‌ك گڵوپی سه‌وز هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامی هه‌رجۆره ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی ئیسڕائیل له‌ناو خاكی سووریادا.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.