ئه‌فسه‌رێك له ده‌زگای ئاسایش ئیمارات و خاوه‌نی هه‌ژماری به‌بێ سێبه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرای كردووه، كه سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی سوپا‌و هێزه‌كانی ئاسمانی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ده‌زگای ئاسایش ئیمارات له توێتێكدا كه رۆژنامه‌یه‌كی خه‌لیجی بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاندووه: راگه‌یاندنی باری له‌ناكاوی ته‌واو له شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه بۆ هه‌موو یه‌كه‌كانی سوپا‌و هێزه‌كانی ئاسمانی له‌شه‌وی 31 له‌سه‌ر 1ی مانگی شه‌ش ده‌ستی پێكردووه‌و تا ئێستا هۆكاره‌كانی نه‌زاندراون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.