شاعیررامیار محموود پێشتر چه‌ندان كتێبی تری بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان یه‌كه‌م كتێبی ده‌بێت كه له هه‌ولێر بڵاوی بكاته‌وه، له باره‌ی هۆكاره‌كه‌ش رامیار ده‌ڵێ: كاره‌كه بۆ من به چێژ بوو یه‌كه‌م رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌م له هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
(من دڵم داهێنا، مێژووم نیگه‌ران كرد بۆ هه‌تا هه‌تایه)، ناونیشانی دواین كتێبی رامیار مه‌حموود رۆشنبیری ناسراوی كوردستانه كه هه‌فته‌ی رابردوو له هه‌ولێر له چایخانه‌ی مه‌چكۆ بڵاوی كرده‌وه.
به‌رگ و پێشكه‌شكردن و پێشه‌كی و ته‌نانه‌ت ریزبه‌ندی شیعره‌كانیش جیاوازن، ئه‌گه‌ر نووسه‌رانی تر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كتێبه‌كانیان پێشكه‌ش به كه‌سانێكی نزیك له خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام رامیار یه‌ك دێڕی نووسیوه و دێڕهكهش شیعرێكه، "ئه‌م كتێبه هی منه بۆ ئێوه (كه‌ركووك)".
دواتر دێینه سه‌ر پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ی كه به نائاسایی و دژه باو نووسیویه‌تی، پێشه‌كییه‌كه‌ی یه‌ك وشه‌ی تێدا نییه، كۆمه‌ڵێك ژماره نه‌بێت، به‌م شێوه‌یه "1974، 1997، 1998..." چه‌ندان ژماره‌ی تر ئینجا له ژێره‌وه نووسیویه‌تی "مامی خۆتان رامیار مه‌حموود".
رامیار له‌باره‌ی ئه‌و ژمارانه‌وه به"وشه"ی گوت، "پێشه‌كییه‌كه بریتییه له كۆمه‌ڵێك ژماره، یه‌كه‌میان ڕوونه مێژووی له دایكبوونه، ئه‌وانی تر مێژووی كتێبه ئه‌ده‌بییه‌كانه كه چاپم كردوون له‌و ساڵانه‌دا، به‌م شێوه‌یه خۆم پاراست له چه‌له‌حانێ. له نووسینی پێشه‌كیدا سه‌ره‌تا بیرم كرده‌وه ستهیتمهنتێكی تیۆری له كاره‌كان بخه‌مه ڕوو، دواتر پاشگه‌ز بوومه‌وه، ئه‌مه جۆرێك بوو له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر قسه‌كردن".
ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م كتێبه‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه، له نێوان 1997 – 2018 نووسراون، به‌ڵام شیعره له خوێندنه‌وه‌یاندا له ئێسته‌وه به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته ئه‌و شیعرانه‌ی تازه نووسراون له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه دانراون ".
كاتێك شیعره‌كانی رامیار ده‌خوێنیته‌وه، هه‌ست ده‌كه‌یت كۆمه‌ڵێك بابه‌ت دووباره ده‌بنه‌وه، "خه‌ریكبوون به پرسیاره وجوودییه‌كان، عه‌به‌س, خه‌مێكی قووڵ" ئه‌مه وایكرد له رامیار بپرسین: قبووڵته تۆ وه‌ك شاعیرێكی وجوودی بناسین؟ به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵام بداته‌وه، دێڕێك له شیعره‌كانی خۆیمان وه‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌ڵێ، "وجوودیهت مه‌سره‌فی زۆره". زیاتر گوتی "توانای خۆ به‌ندكردنم له‌ناو یه‌ك كاتیگۆرهدا بۆ نموونه وجودییه‌ت، من وزه‌یه‌كی ڕه‌هام به خۆ دیلكردن ئهخنكێم. له‌ناو دهقهكانماندا ململانێی فكری و فه‌لسه‌فی هه‌یه، سهبجێكتیڤیتی من بارگاوییه به سه‌رچاوه‌ی فكری.. وه‌ك ئاماژه‌م پێ كرد خود بۆ من سه‌نتراڵه له ئه‌ده‌بدا. من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاره‌زووی نووسینه‌وه‌ی جوكه جوكم نه‌بووه وه‌ك له ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌یه. شیعر بۆ من قووڵترین سه‌نگه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فاشیزمه".
وێڕای ئه‌وه‌ی پێشتر چه‌ندان كتێبی تری بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان رووی له هه‌ولێر كرد و ئێواره‌یه‌ك له مه‌چكۆ، دواین كتێبی بۆ خوێنه‌رانی واژوو كرد، رامیار ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "هه‌ولێر خۆشه... هه‌ڵبه‌ت لای من.. جگه له‌وه‌ش قاوه‌خانه‌ی مچكۆ شوێنێكی تایبه‌ته و داونتاونی شاره‌كه‌ش دڵگیر و خه‌مڕه‌وێنه، واتا شوێنه‌كه هه‌م سۆشیال و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌میش ئه‌نتی فۆرماڵه. كاره‌كه بۆ من به چێژ بوو یه‌كه‌م رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌م له هه‌ولێر ئه‌نجام دا
شایانی باسه ئه‌م كتێبه له 499 لاپه‌ڕه‌دا، ده‌یان تێكست له خۆ ده‌گرێت كه له ماوه‌ی 21 ساڵ نووسراون، خوێنه‌ر هه‌ر كه ده‌ست بۆ كتێبه‌كه ده‌بات، هه‌ست ده‌كات كۆمه‌ڵێك ده‌قی شیعری ئاسایی ناخوێنێته‌وه.
سه‌رچاوه/ وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.