Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:57

گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان حشد و ئەمریکا دروست بووە

مەترسی هەیە ئەو گرژییە لە هەر چركەیەك بتەقێتەوە و شەڕی گەورە دروست ببێ
گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان حشد و ئەمریكا دروست بووە
کوردستان TV
100%

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ گرژی و ناكۆكی لە نێوان هێزەكانی ئەمەریكا و گرووپەكانی حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی قائیمی سنووری سووریا و سەر بە پارێزگای ئەنبار دروست بووە و ئێستایش جۆرێك لە جەنگی سارد لە نێوان هەردوو هێزەكە هەیە.

بەگوێرەی زانیاری ماڵپەرێكی ئەڵمانی،پارێزگای ئەنبار ئێستا لە دۆخێكی ترسناكی ململانێی نێوان ئەمەریكا و ئێرانە لەسەر كۆنتڕۆلكردنی سنووری نێوان عێراق و سووریا، لە كاتێكدا هێزەكانی ئەمەریكا لەگەل سوپای عێراق هێزەكانیان لەسەر سنوور بڵاو دەكەنەوە، لە هەمان كات میلیشیاكانی شیعەیش هێز لە هەمان شوێن بڵاو دەكەنەوە، ئەمەیش جۆرێك لە گرژی و ناكۆكی دروست كردووە.

شارۆچكەی قائیم كە بە پایتەختی نهێنی داعش دادەنرێ، دانیشتووانی لە دۆخێكی خراپ ژیان بەسەر دەبەن و بە تەواوی هەست بە ململانێكانی ئێران و ئەمەریكا لە شارەكەیان دەكەن، چونكە مەترسی هەیە ئەو گرژی و جەنگە ساردەی لە نێوان هەردوو لا هەیە لە هەر چركەیەك بتەقێتەوە و شەڕی گەورە دروست ببێ.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.