Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:21

هه‌ردوو یانه‌ى رزگاری‌ و ئاسۆ یاری‌ کۆتایی‌ خولی‌ پله‌ دووی‌ کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن

سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌كانى شێخان و رزگاریدا تۆمار كرد
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 1 / 6 / 2018 ،  له‌ میانى  یاریه‌كانی‌ خولی‌ پله‌ دووی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان قۆناغی‌ كۆتایی‌ ، دوو یاری‌ به‌ڕێوه‌ چوو یانه‌ی‌ ڕزگاری‌ به‌ 2 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر  یانه‌ی‌ شێخان دا تۆمار كرد  ، به‌براوه‌بوونى  ڕزگاری‌  له‌یاریه‌كه‌ یانه‌ى ناوبراو توانی‌ بگاته‌ یاری‌ كۆتایی‌ خولی‌ پله‌ دووی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان .

له‌ دووه‌م یاری‌ دا و دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو یانه‌كانی‌ ئاسۆ و خانه‌قین به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون ، یانه‌ى ئاسۆ به‌ لێدانی‌ سزا  به‌ ئه‌نجامی‌ 5-4 گۆڵ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر خانه‌قین ، ئاسۆش هاوشێوه‌ی  ڕزگاری گه‌یشته‌ یاری كۆتایی خوله‌كه‌ .
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.