Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:24

سه‌رۆکى یه‌کێتى تۆپى پێى کوردستان په‌یامێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

دوایی به‌كۆتا هاتنى یاریه‌كانى خولى پله‌یه‌كى كوردستان
کوردستان TV
100%


 دوای به‌كۆتاهاتنى یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى كوردستان ، كه‌تێیدا یانه‌ى دهۆك بووه‌ پاله‌وانى خوله‌كه‌ و ئاكرێ پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا ، سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان  په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ 

خۆشەویستان سڵاو ...

سوپاس بۆ خوای گەورە، کۆتاییمان بە چالاکییەکی دیکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هێنا، ئەویش خولی پلەیەکی کوردستان بوو، پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم کە پلەی یەکەمی خولەکەیان بردەوە، پلەی دووەمیش لە یانەی ئاکرێ پیرۆزبێت، پیرۆزباییش لە هەردوو یانەی دەربەندیخان و پێشمەرگەی سلێمانی دەکەم، بە بۆنەی سەرکەوتنیان بۆ خولی نایابی کوردستان.
جێگەی خۆیەتی جارێکی تریش زۆر سوپاسی یانەی وەرزشی دەربەندیخان بکەین، کە هاوکارێکی زۆرباشمان بوون لە بەرێوەبردنی یاری کۆتایی لە یاریگای ئەواندا، سوپاسی هاندەرانی ئامادەبووی خۆشەویستی دەربەندیخان دەکەم.
ان شا‌و الله بۆ ساڵی ئایندە کاری باشتر پێشکەش به یاریزانان و وەرزشوانانی خۆمان دەکەین، لێرەوەیش سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین، گەر بە وشەیەکیش هـاوکاریان کردووین لـە سەرکەوتنی خولەکە، سوپاسی دەزگە راگەیاندنەکانیش دەکەم، کاری باش و جوانیان بۆ پێشخستنی وەرزشی کوردستان کرد.

سەفین کانەبی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.