گرفتی گرانبوونی بەنزین لە هەرێمی كوردستاندا سەر هەڵدەداتەوە و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش كۆبوونەوەیەك لەو بارەیەوە دەكات و بڕیارە بۆ چارەكردنی گرفتەكە چەند هەنگاوێك بگیرێنە بەر .
عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان گوتی: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەك لەو بارەیەوە دەكات، لیژنەی پیشەسازیی ئەنجوومەنی پارێزگاش بۆ ئەم مەبەستە ڕاپۆرتی خۆی دەخاتە ڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت .
گوتی: یەكێك لە پێشنیازەكان ڕەنگە ئەوە بێت، كە تا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێت بەنزینخانە حكوومییەكان كارا بكرێنەوە و تایبەت بكرێن بە ئۆتۆمبێلی تەكسی، چونكە ئەوان لە دۆخێكی خراپدان و توانای ئەوەیان نییە ئەو پارەیە بدەنە بەنزین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.