به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل ناسراو به (موساد) ئاشكرایكرد كه ئاماده‌كاری بكرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا هێرش بكرێته‌سه‌ر ئێران.
تامیر باردۆ کە لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2016 بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری مۆساد بووە، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "کیشت تی ڤی" وڵاتەکەی ئاشکرایکرد فەرمانەکە وەک ڕاهێنان نەبووە، بەڵکو ئامادەکاریی و ڕاستەقینە بووە.
ئه‌و به‌رپرسه رونیكردوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: كاتێك داوات لێده‌كرێت ژماردنی پێچه‌وانه ده‌ستپێبكه‌یت، ئه‌وه مانای گاڵته و یاریكردن نییه، چونكه ئه‌و بابه‌تانه گرنگیی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه".
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه فه‌رمانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ بۆ سوپای ئیسرائیل بۆ ئه‌وه بووه ئاماده‌كاری بكرێت تا له ماوه‌ی 15 رۆژدا هێرش بكرێته‌سه‌ر ئێران، ئه‌و به‌رپرسه‌ش هه‌ر كه فه‌رمانه‌كه‌ی پێگه‌یشتووه هه‌وڵیداوه رونكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵ راوێژكاره یاساییه‌كان و هه‌ر كه‌سێك كه بتوانێت پرس و رای پێ بكرێت، فه‌رمانه‌كه شرۆڤه بكات.
لەلایەکی ترەوە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لە زاری باردۆوە بڵاویکردەوە، کاتێک چرکەساتێکی لەو شێوەیەت بۆ دیاریدەکرێت و کات دەست بە کەمبوونەوە دەکات، ئەوا تۆ تێدەگەیت کە ئەو بارودۆخە گاڵتەجاڕی نییە و بابەتەکە گرنگییەکی زەبەلاحی هەیە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا بەڕێوەبەری پێشووی مۆسادی ئیسرائیل وتوویەتی "ئەبێت تۆ دڵنیابیت لەوەی کە ئەگەر شتێکی ناڕاستیش ڕووبدات یاخود ئەرکەکە شکستیش بهێنێت، ئەوا بە هیچ شێوەیەک ناچیتە دۆخێکی ئەوتۆوە کە پێتوابێت کەسێک هەیە بڕیارێکی نایاسایی داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.