ژن و مێردێكی به‌ریتانی خاوه‌نی 20 منداڵن و چاوه‌روانی له دایك بوونی منداڵی ژماره 21 ده‌كه‌ن كه نێوانی كۆرپه‌ی كۆتایی و نۆبه‌ره‌یان 30 ساڵه .
سۆ رادفۆرد دایكی ئه‌م 20 منداڵه یه‌و له ته‌مه‌نی 14 سالیدا شووی به باوكی منداڵه‌كان " نۆیڵ رادفۆرد " كردووه و ماوه‌ی 30 ساڵه به یه‌كه‌وه‌ن و كوری نۆبه‌ره‌یان ته‌مه‌نی 30 ساڵه و له‌گه‌ل ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی چاوه‌روانن له دایك ببێت جیاوازی ته‌مه‌نیان ده‌بێته 30 ساڵ .
ئه‌م خێزانه گه‌وره‌یه له شاری " مۆركامپی" له هه‌رێمی " لانكشایه‌ر " ی به‌ریتانیا نیشته‌جێن و 400 دۆلاری ئه‌مریكی خه‌رجی ئه‌م خێزانه‌یه له هه‌فته‌یه‌كدا ، له ئێستادا ئه‌م خێزانه خاوه‌نی فرنێكن زۆربه‌ی منداله‌كان له‌م فرنه كار ده‌كه‌ن و خه‌رجی رۆژانه‌یان به ده‌ست ده‌هێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.