Erbil 16°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:19

پۆلیسی هه‌ولێر 2 که‌سی به‌ برێک مادده‌ی هۆشبه‌ر و 100 مسقاڵ زێڕ و برێک پارە و مۆبایل ده‌ستگیرکرد

له‌ رێگه‌ی كامێرای چاودێریه‌وه‌ ئاشكرا بوونە
پۆلیسی هه‌ولێر 2 كه‌سی به‌ برێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و 100 مسقاڵ زێڕ و برێک لە پارە و مۆبایل ده‌ستگیركرد
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر دەستگیر کردنی دوو تۆمەتباری راگه‌یاند کە هەڵساون بە دزینی بڕی 100 مسقاڵ و برێک لە پارە و مۆبایل له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر .

له‌و باره‌یه‌وه‌ رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ دوای ئه‌وه‌ی دزییه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، توانرا له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر تاوانباره‌كان ده‌ستنیشان بكرێن و ده‌ستگیر بكرێن .

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵسابوون به‌ بە دزینی بڕی 100 مسقاڵ و برێک لە پارە و مۆبایل له‌ نێو جانتای ئافره‌تێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ به‌رده‌م ماڵی خۆیان .

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباره‌كه‌، رائید سیروان به‌رپرسی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌ به‌شی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن ئافره‌تێك و پیاوێك ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌ دزینی زێڕو بڕێك پاره‌یان هه‌ڵساین به‌ به‌دواداچوون و له‌ رێگه‌ی كامێرای چاودێریه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كان دوو له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێر توانیمان ده‌ستگیریان بكه‌ین .

رائید سیروان راشیگه‌یاند: ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ریشیان پێ بووه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.