سه‌ركێشیكی رووسی له‌شاری سان بێترسبۆرگ به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 315 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و شار كارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و ترسناكی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئه‌نجامدا.
ئه‌م پیاوه له‌سه‌ر په‌تێكی باریك كه درێژییه‌كه‌ی 40 مه‌تر بوو، له رووباری نیفا په‌ڕییه‌وه، ئه‌م سه‌ركێشییه ناوی"ره‌سول ئه‌باكاروڤ"ـه، پردی ئه‌و شاره‌ی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ركێشییه‌كه‌ی، بۆیه به‌شه‌ویش ئه‌و كاره‌ی كرد، چونكه له‌و كاته‌دا پرده‌كه ده‌كرێته‌وه و پاڵه‌وانێتی ئه‌و سه‌ركێشییه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
شایانی باسه خۆی سه‌ركێشییه‌كه ته‌نیا ماوه‌ی خوله‌كێكی خایاند، باڵام ماوه‌ی دوو مانگ بوو ئه‌و هاووڵاتیه‌پرۆڤه‌ی له‌سه‌ر كردوه.
سه‌رچاوه/ روسیا توده‌ی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.