له پێناو كارێكی خێرخوازیدا ، گه‌وره بازرگانێكی كه‌رتی خانووبه‌ره له وڵاتی فه‌ره‌نسا له رێگه‌ی یانسیبه‌وه كۆشكه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت .
گه‌وره بزنزمانی فه‌ره‌نسی " رۆس فیلیپس " ئاشكرایده‌كات ،بریاریداوه كۆشكه‌كه‌ی له رێگه‌ی یانسیبه‌وه بفرۆشێت كه نرخی هه‌ر پلیتێكی یانسیبه‌كه 13.37 دۆلاری ئه‌مریكییه ، ناوبراو بۆ فرۆشتنی كۆشكه‌كه‌ی دوو مه‌رجی داناوه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كۆشكه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت .
یه‌كێك له مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه ده‌بێت دانیشتووی " ئینگلته‌را ، ئۆسكۆتله‌ندا یا وێلز بێت ، مه‌رجی دووه‌می ئه‌م گه‌وره بازرگانه فه‌ره‌نسییه ئه‌وه‌یه ، كه‌سی براوه‌ی كۆشكه‌كه ده‌بێت بتوانێت ئه‌م دوو رسته‌یه له فه‌ره‌نسیه‌وه وه‌ربگێرێته سه‌ر زمانی ئینگلیزی ، دوو رسته‌كه بریتیین له " les carottes sont cuites و ca ne casse pas trios pattes .
فرۆشتنی یانسیبه‌كان تا كۆتایی ئه‌مسال به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی باش له پلیتی یانسیبه‌كان لێفرۆشرا ، ئه‌و كاته ناوبراو به‌شێك له داهاتی یانسیبه‌كه ده‌به‌خشێت به رێكخراوی ” سانت بترۆك " بۆ كاری خێرخوازی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.