بۆ گه‌یشتن به دیاریكردنی كۆنترین زمانی جیهان ، زانایانی مێژووناس چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و له كۆتاییدا 3 زمانیان وه‌ك كۆنترین زمانه‌كانی جیهان دیاریكرد .
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " wipjobs " دوای ئه‌وه‌ی زانایانی مێژووناس له ژماره‌یك وڵاتانی جیهان چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا ، له كۆتاییدا به گوێره‌ی مێژووی زمانه‌كه كۆمه‌لێك زمانیان دیاریكرد كه به كۆنترین زمان داده‌نرێن له سه‌ر روی زه‌وی .
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ، زمانی تامیل كه له لایه‌ن هیندییه كۆنه‌كانه‌وه به‌كارهاتووه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 3 سه‌ده پێش زاین ده‌گه‌رێته‌وه ، به یه‌كێك له كۆنترین زمانه‌كانی جیهان داده‌نرێت ، دوای ئه‌م زمانی سانسكرات دیت كه له بنه‌چه‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌ڵكی " ئیندۆ ئاریان " كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 6 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه .
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه زمانی فارسی كۆن به سێیه‌م كۆنترین زمانی جیهان دێت ، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 550 ساڵ پێش زاین ده‌گه‌رێته‌وه كه 130 ملیۆن كه‌س له كاتی خۆی به‌م زمانه قسه‌یان كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.