حكومه‌تی هه‌نگاریا روشنوسێكی نوێی چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزا و ده‌ستگیركردنی هه‌ر كه‌سێك كه پشتیوانی له په‌نابه‌ری نایاسایی بكات.
بە پێی ئەم بڕیارە، هەر کەس و لایەنێک، کە یارمەتی بە پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بکات، دەستگیر ده‌كرێت و دواتر لێپیچینەوەی یاسایی لە گەڵ دەکرێت.
ئەم یاسایە، پێشتر لەلایەن دوو لەسەر سێی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە پەسەند کرابوو.
گوتەبێژی دەوڵەتی هەنگاریا رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا دەقی تەواوی یاساکە، رادەستی دامودەزگاکانی حکومەت و دەزگای دادوەری ئەم وڵاتە دەکرێت.
ڤیکتۆر ئۆربان، کە لە 2010وە دەسەڵاتی ئەم وڵاتەی بە دەستەوە گرتووە، توندترین سیاسەکانی دژ بە پەنابەران گرتۆتە بەر.
له‌كاتی داگیركردنی به‌شێكی زۆر له خاكی سوریا و عیراق له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 203-2014، ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی عیراق و سوریا له توركیاوه رویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش به خاكی هه‌نگاریادا گه‌یشتنه ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌و كیشوه‌ره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.