ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 30 ى ئایاری 2018 فازل حاجى ووته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ، له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌تى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ماتۆر سكێله نایاساییه‌كان له‌لایه‌ن هاتووچۆوه ، راگه‌یاندراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێرى بڵاو كرده‌وه به‌م شێوه‌یه
له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر ، به‌مه‌به‌ستی زیاتر رێكخستنی هاتووچۆ له‌ناوشاروده‌ره‌وه‌ی شار چه‌ندرۆژێكه ده‌ستكراوه به‌هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ماتۆرسكێله نایاساییه‌كان كه‌ئیستا بونیان له‌شه‌قامه‌كان بۆته كیشه‌یه‌كی گه‌وه‌ر، وه‌بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی هاوڵاتیان وشوفێران ، له‌رۆژی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه تاكو ئێستا زیاتر له 500ماتۆرسكێل ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه وه‌ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامیش ده‌بێت تاكو ئه‌و دیارده‌یه بنه‌بڕده‌كرێت
بۆیه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌خۆیان به‌دووربگرن له‌كڕین وبه‌كارهێنانی ماتۆرسكێلی نایاسایی وه‌بۆ مه‌نه‌فیست وه‌بێ تابلۆ وه‌هه‌روه‌ها خۆیان به‌دووربگرن له‌لێخورینی ماتۆرسكیل به‌بی بونی مۆله‌تی شوفێری ، چونكه ئه‌و ماتۆرسكێلانه‌ی كه‌به‌م هۆكارانه ده‌ستیان به‌سه‌ردابگیرێت نادرێنه‌وه به‌خاوه‌نه‌كانیان ، له‌دوای ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان تێكده‌شكێنرین وه‌ده‌درێن به‌كۆمپانیای تواندنه‌وه‌ی ئاسن بۆتواندنه‌وه‌یان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.